107 پهرلهمانتار دژی دانانى بوون
پهرلهمانى ئێران دانانى كوردهكهى وهك جێگری سهرۆككۆمار رهتكردهوه
964+
فهرهاد حهسهن
پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ، دانانی حوسێنزادە سیاسەتمەدارێکی کوردی سوننەى وەک جێگری سەرۆک کۆماری ئێران رهتكردهوه.
مانگی ئابی ئەمساڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆکكۆماری ئێران، ئاماژەی بەوە کرد، كه عەبدولکەریم حوسێنزادە وەک جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری گەشەپێدانی گوندەکان و ناوچە بێبەشەکان دەستنیشان كرد و ئاماژەی بە “ئەزمونە بەنرخەکانی” کرد.
ئاژانسی ئێرناى ئێرانى بڵاویكردهوه، دوێنێ چوارشهممه پەرلەمانتاران دەنگیان لە دژ ئەو کاندیدە کوردە داوە لە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەستلەکاربکێشێتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامانی پەرلەمان لە کۆی 247 نوێنەری ئامادەبوو، 107 پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵێ و 129 دەنگی بە نەخێر داوە و پێنج دەنگیش نەدراون.
له ئێران، موسڵمانانی سوننە، نزیکەی لە 10%ـی دانیشتوانی ئهم وڵاته پێکدەهێنن، له دوای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی 1979ـەوە زۆر بە دەگمەن پۆستی سەرەکی دەسەڵاتیان بەدەستەوە بووە، وڵاتهكه زۆرینەی رەهایان شیعەن و ئەو مەزهەبەش ئایینی فەرمی دەوڵەتە.