پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی:
نابێت خواردنەوە وزە بەخشەکان لە قوتابخانەکان بفرۆشرێن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
سبەینێ دەرگای ناوەندەکانی خوێندن دەکرێتەوە و پەروەردەی سلێمانی هەڵمەتێکی هۆشیاری دەستپێکردووە.
بەناز رەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە 964ـی وت، “ئامادەکاری کراوە بۆ کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن لە سلێمانی و هەڵمەتێکی هۆشیاریمان دەستپێکردووە”.
باسی لەوەشکرد، لەلایەن لیژنەی فرۆشگاکان و قائیمقامیەتی سلێمانیەوە سەردانی فرۆشگای ناو قوتابخانەکان دەکرێت، خواردنەوە وزە بەخشەکان و گازیەکان و هەندێک جۆری شۆکۆلاتە نابێت بفرۆشرێن.
پێداچوونەوە : شۆڕش قادری