بەرهەمێكی هونەری

“نەسیمەکەى ساردى پاییزى” لە چەمی كەوییە تێكەڵ بە سروشت كرایەوە

وریا فەتاح

دوو هونەرمەند و میوزیکژەنى قەڵادزێ، لەگەڵ هاتنى وەرزى پایز گۆرانى نەسیمەکەى ساردى پایز تێکەڵ بە سروشتى پشدەر و چۆمى کەویە دەکەن.

خالید بابەکر، میوزیکژەن و خالید مەحمودى هونەرمەند، بەیەکەوە لەسەر چۆمى کەویە دانیشتوون و لە گەشتێکى پایزەدا گۆرانى نەسیمەکەى ساردى پایز، زیندوو دەکەنەوە.

خالید بابەکر کە ماوەى 30 ساڵە کارى هونەرى دەکات، بە 964ـى وت،”گۆرانییەکە لە ژوورێکدا تۆمارمان کردووە و ئەمڕۆش لەسەر چۆمى کەوییە بە شێوەیەکى سادە کلیپمان بۆى کردووە”.

وەک باسى دەکات، ئامانج لەو کارە ئەوەیە کە دەنگەکە بە راستەوخۆ بگات.