بڕبڕەی پشتی شکابوو

کۆڵبەرێك دوای 18 مانگ بەسەر تەقەکردن لێی گیانی لەدەست دا

964+

توانا نەقی

کۆڵبەرێكی خەڵکی پاوە 18 مانگ پێش ئێستا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراو بڕبڕەی پشتی پچڕا و کەوتە سەر کورسی کەمئەندامی کەچی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ شەممە، رێکخراوی مای مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، فەردین رۆستەم نەژاد کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پاوەیە، پێشتر لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود، بڕبڕەی پشتی پچڕابوو دوای 18 مانگ بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

دەشڵێت، کۆڵبەرە کوردەکە خەڵکی شاری پاوەیە و لە بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە دوای ئەو ماوە زۆرە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوەشکردووە، فەردین لە مەودایەکی نزیکەوە گولە بەر سکی کەوتووە و لە پشتیەوە دەرچووە بۆیە بڕبڕەی پشتی بڕاوە دوای ئەو ماوە زۆرە مردووە.

لە سنوورەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان 16 کۆڵبەر کوژر...

لە سنوورەکانی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان 16 کۆڵبەر کوژران و برینداربوون