گرانبوونی سووتەمەنی و ترسی مایەپووچبوون
کۆمپانیایەکی گەورەی فڕۆکەوانیی ئەمریکا کارەکانی راگرت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمپانیای سپێرتی ئەمریکی لە ئەمڕۆوە فڕۆکەکانی نافڕن و یەکەم کۆمپانیایە دوای 25 ساڵ کارەکانی رابگرێت.
بڕیاری کۆمپانیاکە بەهۆی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییە لە ئەمریکا و هەروەها دانوستانەکانی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ و قەرزپێدەرەکانی شکستی هێنا.
کۆمپانیاکە داوای پاڵپشتییان کردبوو بۆ رزگاربوون لە مایەپووچبوون، چونکە پێشتر کۆمپانیاکە جارێک مایەپووچ بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای ئەمریکا، ئەو پێشهاتە بە هەزاران گەشتیار تووشی کێشە دەکات، بە تایبەتی ئەوانەی بلیتیان بۆ مانگەکانی داهاتوو کڕیوە، هەروەها 17 هەزار فەرمانبەری کۆمپانیاکە کارەکانیان لەدەست دەدەن.
پێشبینیی دەکرێت بڕیاری کۆمپانیاکە، وابکات بە گشتی نرخی بلیتی فڕۆکە لە ئەمریکا گران بکات.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ و چاوەڕێ دەکرێت سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێک بۆ بەرژەوەندیی کۆمپانیاکە بدات.