چوار ساڵیان پێ چووە

تۆڕی BBC کوردستان دەخاتە ناو زنجیرە دیکۆمێنتارییەکی ئاژەڵە کێوییەکان

964+
ئەحمەد مستەفا

نزیکەی چوار ساڵ، تیمی بەشی مێژووی سروشتی لە کەناڵی BBC ONE، لە تەواوی ئاسیا سەرقاڵی تۆمارکردنی زنجیرە دیکۆمێنتکردنی ئاژەڵە کێوییەکان، مێرووە خشۆک و گیانلەبەرە دەگمەنەکان بوون، لە عێراق بە تایبەت دیکۆمێنتی پڵنگی شاخەکانی کوردستان کراوە.

ئەمە یەکەمجارە کە کیشوەری ئاسیا ببێتە جێگەی سەرنجی زنجیرەیەکی گەورەی گیانلەبەرە کێوییەکان لە BBC، لە بیابانی فراوانی گۆبیەوە تا جەنگەڵەکانی بۆرنێۆ، لە بیابانی جەمسەری سیبیریا تا دەریا مەرجانییەکانی زەریای هیندی، ئەم زنجیرەیە جۆرەها هەناسەبڕکێی کێویترین شوێنەکانی ئاسیا پیشان دەدات.

زنجیرە دیکۆمێنتارییەکە کە بەرهەم هاتووە، حەوت بەشی یەک کاتژمێرییە، پێگەکە دەڵێت، لە نیپاڵ، ئێمە بەدوای ئەو کەروێشکانەدا دەگەڕێین کە یاری “راوکردنی ماچ” دەکەن لە رێوڕەسمێکی سەیر و سەمەرەی پەیوەندی خۆشەویستیدا. لە دامێنی هیمالایا، لە نێوان دارستانەکانی بامبۆدا، شەرمترین و نازدارترین شیردەرەکانی ئاسیا دەبینین: کە پاندای سوورن.

پێنج هەزار مەتر بەرزتر لە تبت، شاهیدی گورگێکی تاقانە دەبین کە بەبێ وەستان راوی ئاسکی کێوی دەکات بۆ چەند کاتژمێرێک. لە سریلانکا ئەو فیلانە تۆمارکراون کە فێربوون ببنە دزی رێگاوبانەکان – پاسەکان بەرز دەکەنەوە بۆ ئەوەی خواردن لە سەرنشینەکان وەربگرن. وە لە ئاوە دەوڵەمەندەکانی رۆژئاوای زەریای هێمن، لەگەڵ مارە دەریاییەکان و ماسییەکان مەلە دەکەین.

شوێنەکانی وێنەگرتنی زنجیرە دیکۆمێنتارییەکە، لە دەریاچەی بایکال کە کۆنترین و قووڵترین دەریاچەی جیهانە؛ دارستانی فراوانی تایگا کە بەسەر باکووری رووسیادا درێژ دەبێتەوە؛ بیابانی لوت لە ئێران و نیمچە دوورگەی عەرەبی؛ و چەندین شاری قەرەباڵغی ئاسیا: تۆکیۆ، بانکۆک، تایپە، بۆپاڵ، هانۆی و سەنگافورە گیراون.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، گیانلەبەرە کێوییەکان بە هەمان شێوە سەرنجڕاکێشن، کیشوەرەکە شوێنی شەش جۆری ورچ و سێ جۆری کەروێشک و پێنج جۆری پشیلەی گەورەیە – زیاتر لە ئەفریقا. هەروەها خاکی چاوەڕواننەکراوەکانە: کۆترە دەریاییە نهێنییەکە، کۆترە قوڕاوییە کۆمیدیەکە، چۆلەکە وەنەوشەییە زەحمەتکێشەکە و کالمێکی ئاگرین لە قووڵایی دەریای فلۆرۆسەنت نیشان دەدەین.

سرێیا بیسواس، بەرپرسی بەشی مێژووی سروشتی لە BBC ONE دەڵێت، “ئاسیا کیشوەرێکە کە لە جوانی و فیتنەدا نوقم بووە و هەندێک شوێنی نیشتەجێبوونی هەمەچەشنی سەرسوڕهێنەر لەسەر هەسارەکە هەیە، بوونی ئەم شوێنە باوەڕپێنەکراوانە و گیانلەبەرە کێوییەکان بۆ سەر شاشە، لەگەڵ هەندێک رەفتار کە پێشتر نەبینراون، بەڕاستی جێگەی سەرنج بووە”.

رێکخراوی پڵنگانی بێ سنوور، ئاماژەیان بەوەکردووە لەگەڵ تیمەکەی BBC کاریان کردووە بۆ بە ئامانج گەشتنی کارەکانیان، پڵنگانی بێ سنوور دەڵێت، هەرچەندە کارکردن لەسەر ژیانی کێوییەکان سەبارەت بە کوردستان، تەواو تازەیەو ئێمە لەدەسپێکەکانین، بەڵام هەر ئێمەیش توانیمان هەنگاوێک بنێین، کە زۆر گەورەتربێت لەو بارودۆخ و قۆناغەی، کە تێیداین.

کچە پارێزەری پڵنگەکانی کوردستان بۆ خەڵاتێکی جیهانی بە...

کچە پارێزەری پڵنگەکانی کوردستان بۆ خەڵاتێکی جیهانی بەربژێرە

خەڵاتی پێشمەرگەی دارستان بە پۆلیسێکی دارستانی قەرەداغ...

خەڵاتی پێشمەرگەی دارستان بە پۆلیسێکی دارستانی قەرەداغ بەخشرا

"پڵنگانی بێ سنوور" داوای پاراستنی ئاژەڵی كێوی و ژینگە دەكەن