دراوەکە مامەڵەی نێودەوڵەتی پێوە ناکرێ

“کەمکردنەوەی رێژەی سوود کاریگەری لەسەر بەهای دینار نابێت”

964+

ئەحمەد مستەفا

بڕیاری گۆڕانکاری لە نرخی سوودی بانکی کاریگەری لەسەر بەهای دراوی زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە، بەڵام سەبارەت بە دیناری عێراقی پێشبینی وایە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر روونەدات.

رۆژی چوارشەممە، لیژنەی بازاڕی کراوەی سەر بە بانکی ناوەندی ئەمریکا بڕیاریدا رێژەی سوود 0.50٪ کەمبکاتەوە، لەوکاتەوە چاوەکان لەسەر زێڕ، درا و نەوتن.

رێژەی سوود لە ئەمریکا لە 5.50٪ بۆ 5.00٪ کەمکراوەتەوە، یەکەمجارە بانکەکە رێژەی سوود بەو رادە لە دوای ساڵی 2020 کەمبکاتەوە، بانکی ناوەندی عێراق کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەهای دینار هەیە، بە رێگر لەبەردەم گۆرانکاری بەهاکەی دادەنرێ.

دکتۆر بیلال رەئوف، پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان لە شیکردنەوەیەکدا کە 964 بینیوویەتی دەڵێت، “بەرز و نزمی هێزی دۆلار کاریگەری لەسەر دینار دروست ناکات، چونکە لەسەر ئاستی جیهان مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی پێوەناکرێ، بۆیە لە دەرەوەی ئەو گۆرانکارییەیە کە بەهۆی سودی بانکیەوە روودەدات”.

باس لەوەدەکات، “دەکرێ کاریگەرییەکی کەمی ناڕاستەوخۆی هەبێ بەهۆی ئەوەی یۆرۆ و پاوەن بەرامبەر دۆلار بەرزبونەتەوە، ئەمە جێی سەرنجی بەشێک لە مامەڵەکارانی عێراقی بێت و بەهۆی زیادبوونی خواست لە سەر یۆرۆ و پاوەن بەڕێژەیەکی زۆرکەم خواست لەسەر دۆلار کەمبووبێت یان ئەم چەند رۆژە کەمبێت بەهۆیەوە دۆلار کەمێک دابەزینی بینیبێ”.

ئەو پێی وایە لەو حاڵەتەدا بازاڕ بێ کاریگەر نابێت، بۆیە وتوویەتی، “بەهۆی بەرزی بەهاکانیان خاوەن یۆرۆ و پاوەنەکان، خستبەڕوویان زۆر دەبێت، بۆیە کاریگەرییەکی زۆرکەم لەسەر بەهای دۆلار دروست دەکات بەرامبەر دۆلار”. ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 149 هەزار و 900 دینارە، دوێنی بە هەمان نرخی مامەڵەی پێوە کرا.

نەوت ئەم هەفتەیەش هەر لە نزمیدا مایەوە

نەوت ئەم هەفتەیەش هەر لە نزمیدا مایەوە

نرخى ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەى هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە

نرخى ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەى هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە