هۆکارەکەی نەزانراوە

لە شارباژێر 60 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا

964+

شۆڕش قادری

لە سنوورى ماوەت لە پارێزگای سلێمانی 60 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا، هۆکارەکەشی نەزنراوە و بەدواداچوون بۆ دوزینەوەی سەرپێچیکاران دەستی پێکردووە.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “دواى ئەوەى ئاگادار کراونەتەوە لە بوونى ئاگرێکى فراوان لە گوندى (کانى بى)، دەستبەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و توانیان لە ماوەیەکى کەمدا بە هەماهەنگى ئاگرکوژێنەوەى ماوەت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت”.

“60 دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى و یەک دۆنم رەز و باخ سووتان و ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە”، هێمن کەمەرخان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەى سەرپێچیکاران بەردەوامە.

هۆكارى ئاگره‌كه‌ى‌ گوندی شێخڕه‌وان له‌ كۆیه‌ ئاشکر...

هۆكارى ئاگره‌كه‌ى‌ گوندی شێخڕه‌وان له‌ كۆیه‌ ئاشکرا بوو

ئاگر زیاتر لە هەزار دۆنمی دوو گوندی پێنجوێنی سووتاند

ئاگر زیاتر لە هەزار دۆنمی دوو گوندی پێنجوێنی سووتاند