هەواڵەکان

نزیکەى 2000 عومرەکارى کورد لە سعودیە گیریانخواردووە و سلێمانی داوای بانگەشەیەكی ئارامی هەڵبژاردن دەكات

964+
ژەووری هەواڵ

خۆپیشاندانى دوو رۆژ لەمەوبەرى دانیشتوانى خەلەکان، وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى بردە ناحیەکە و لەوێوە بەڵێنی دا لە هەفتەى داهاتووەوە کارکردن لە رێگاى دووسایدى دوکان – چوارقوڕنە دەستپێدەکاتەوە.

کێشەى هێڵى فڕۆکەوانى عێراق و سعودیە، سەرئێشەى بۆ عومرەکاران دروستکردووە و نزیکەى 2000 حاجى هەرێمى کوردستان گیریانخواردووە.

یەک هەفتە و زیاتریش، رێگاى سماقوڵى دادەخرێت، بۆیە ئەوانەى لە ئیدارەى راپەڕینەوە دەچینە هەولێر یان بە پێچەوانەوە نابێت خۆیان لەو رێیە بدەن.

دەیان لیست و سەدان کاندید لە سلێمانى هەوڵى بردنەوەى 36 کورسى ئەو بازنەیە دەدەن و پێدەچێت توندترین بانگەشەى هەڵبژاردن لەوێ بێت، هەربۆیە پارێزگارى سلێمانى هۆشدارى دەدات و داواى بانگەشەیەکى ئارام دەکات.