تازە دەیانەوێت ناوێكی بۆ بدۆزنەوە

پیرە پردێکی زاخۆ زیاتر لە هەزار ساڵ تەمەنیەتی و ناوی نییە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

پردێکی زاخۆ تەمەنی زیاترە لە هەزار ساڵ و ناوی نییە و خاڵکی بەچەندین شێواز ناودەبەن، بەڵام هیچ لەو ناوانە ناوە راستەقینەکەی ئەو پیرە پردە نییە.

پردە کۆنەکە دەکەوێتە سەنتەری شاری زاخۆ لەسەر روباری خابور و بەدیاریکراوی لەتەنیشت قەڵا و بازاڕی کۆنی زاخۆ کە مێژووەکەی بۆ بەر لە هەزار و 120 ساڵ دەگەڕێتەوە، هیچ ناوێکی فەرمی نییە پێ بناسرێت، خەڵک بەناوەکانی پردی کارگەی شەهاب، پردی حەسەن وەلی بەگ، پردی بەرد، پردی کۆن، پردی گوندک و چەنین ناوی دیکە ناوی دەبەن.

بەشێک لە ناوەکان لە ماوەکانی رابردوودا لەلایەن ڵکەوە ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە و پێیان خۆش نەبووە بەو ناوە بناسرێتەوە.

محەمەد ئەحمەد بەڕێوەبەری شوێنەواری زاخۆ بە 964ـی وت، لیکۆڵینەوە و بەدواداچوونێکی وردی زانستی بۆ مێژووی پردەکە دەکەین و ناوێکی گونجاوی بۆ دادەنێن چونکە پێمان ناخۆشە شوێنەوارێکی مێژوووی وەها کۆن هەر یەکێک لای خۆی بەناوێک ناویبهێنێت.

وتیشی، ئێستا لەکۆتا قۆناغی نوژەنکردنەوەدایە دوای زیان پێگەیشتنی بەهۆی لافاوەکەی بەهاری ئەمساڵ لەسەر خابوور، لەکاتێکی نزیکدا لەگەڵ قەڵای
زاخۆ بەرووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پردی قەرەگۆل تەمەنی 66 ساڵە و هێشتا نۆژەننەکراوەتەوە

پردی قەرەگۆل تەمەنی 66 ساڵە و هێشتا نۆژەننەکراوەتەوە