کەس نەچێت

تاپۆی چەمچەماڵ دەگوازنەوە و هەفتەیەک کار ناکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

لە ئاگادارییەکدا کە 964 بینویەتی، تۆمار “تاپۆی” خانووبەرەی چەمچەماڵ دەڵێت، “بۆ ئەوەی بگوازنەوە بۆ باڵەخانە نوێیەکەیان، ماوەی یەک هەفتە و بە کاتی کارەکانیان رادەگرن”.

لەو ماوەیەدا، “هیچ مامەڵەیەک ئەنجام نادەن” بۆ هاوڵاتییان.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ، ئاگاداری نامەکەی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی چەمچەماڵ (تاپۆ)ی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا نوسراوە،” ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەکەینەوە، بەهۆی گواستنەوەی کەلوپەلی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ بینای نوێ، ماوەی هەفتەیەک لە 12.9.2024 تاوەکو 19.9.2024 کارەکانمان رادەگیرێت”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، “داواکارن هیچ هاوڵاتییەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە نەکات لەبەر ئەوەی مامەڵەی هاوڵاتیان راگیراوە، تا جێگیربوونیان لە باڵەخانە نوێیەکەیان”.

باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی چەمچەماڵ، دەکەوێتە نێوان بانکی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای چەمچەماڵ، پشت بەشی هاتوچۆی چەمچەماڵ.

پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سنووری بازیان-چەمچەماڵ جێبە...

پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سنووری بازیان-چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت

بۆنی غاز دانیشتووانی گەڕەکێکی چەمچەماڵی هەراسان کردوو...

بۆنی غاز دانیشتووانی گەڕەکێکی چەمچەماڵی هەراسان کردووە

فەرمانگەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ...

فەرمانگەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ کرایەوە