لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ
"تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون"
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم وەڵامی توندی باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەداتەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، كە وەڵامی لێدوانەكانی ئەم دواییەی باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەدەنەوە.
روونكردنەوەكە ئەمشەو بڵاوكراوەتەوە و بەم جۆرەیە:
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل.
هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەت دەکەینەوە، کە پێشتریش ئاراستەی کوردستان کراون و لیژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە، کە بۆردومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و رەتکراوەتەوە.