لە مانگى نۆوە موچەکانیان بە گرێبەست وەردەگرن

وانەبێژان شایستە داراییەکانى مانگى پێنج وەردەگرن

964+

وریا فەتاح

وادیارە هەواڵەکانى ئەم دواییە بۆ وانەبێژان دڵخۆشکەرن، دووشەممە شاستە داراییەکانى مانگى پێنج وەردەگرن و لە مانگى داهاتووشەوە بەشێوەى گرێبەست موچە وەردەگرن.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەرى گشتیى مامۆستایانى وانەبێژ بە 964ـى وت، مامۆستایانى وانەبێژ لە پەروەردەکانى سلێمانى و گەرمیان و راپەڕین رۆژى دووشەممە شایستەکانى مانگى پێنج وەردەگرن، وانەبێژانى هەولێر و دهۆکیش زۆربەیان وەریان گرتووە و ئەوانى دیکە بەیانى وەرى دەگرن.

ئەو نوێنەرەى مامۆستایانى وانەبێژ بە 964ـى وت، دواى بڕیارى دامەزراندنیان بەشێوەى گرێبەست، لە مانگى داهاتووەوە وانەبێژان شایستە داراییەکانیان وەک موچەى گرێبەست وەردەگرن و بۆ مانگەکانى شەش و حەوت و هەشت شایستە داراییەکانیان وەک وانەبێژ وەردەگرن.

روونیشى کردەوە، وانەبێژان ئەواى رێکارەکانى گرێبەست ناچنە دەرەوەى شارەکان لە ناوەندەکانى خۆیان بەردەوام دەبن، جگە لەوانەى بەشەوانەیان کەمەو لە چوارچێوەى پەروەردەکەى خۆى تەواوکارى بەشەوانەى پێدەکرێت.

لەرێکەوتی 25.8.2024، سه‌رۆكى حكومه‌ت، بڕیار دراوه‌ سه‌رجه‌م وانه‌بێان بكرێنه‌ گرێبه‌ست، کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار وانەبێژە.

بڕیاردرا بە دامەزراندنی هەموو مامۆستایانی وانەبێژ لە ...

بڕیاردرا بە دامەزراندنی هەموو مامۆستایانی وانەبێژ لە خوێندنی باڵا