کەمێک لەمەوبەر لە تەقتەق

“باوکێک بە هەڵە منداڵە 7 ساڵانەکەى خۆى کوشت”

964+

گۆڤەند فەتاح

کەمێک لەمەوبەر لە تەقتەق، باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەى منداڵە حەوت ساڵانەکەى کوشت، تەندروستى کۆیە دەڵێت،”بە هەڵە” بووە.

هاوکار عەلى، وتەبێژى تەندروستى کۆیە بە 964ـى وت،”کەمێک لەمەوبەر منداڵێکى حەوت ساڵان بە بریندارى گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى تەقتەق و دواتر گیانى لەدەست داوە”.

باسى لەوەشکرد، باوکێک بە هەڵە و بە ئۆتۆمبێلەکەى لە منداڵەکەى داوە.

بە وتەى هاوکار عەلى، تەرمى منداڵەکە رەوانەى پزیشکى دادى کۆیە کراوە و توێکارى بۆ دەکرێت و دواى گرتنەبەرى رێوشوێنە یاساییەکان رادەستى کەسوکارەکەى دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە تەق تەق بارهەڵگرێک خۆی بە چوار ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت

لە تەق تەق بارهەڵگرێک خۆی بە چوار ئۆتۆمبێلدا دەکێشێت