تەنیا لە مانگی رابردوودا

لە سلێمانی 570 نەخۆشی رەبۆ و حەساسیەت چارەسەر کراون

964+

شۆڕش قادری

مانگی رابردوو 570 نەخۆشی رەبۆ و حەساسیەت لە سلێمانی چارەسەر کراون و 152 حاڵەتی نوێی نەخۆشی رەبۆ و 140 حاڵەتی نەخۆشییەکانی پێست تۆمار کراون.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، “تەنیا لە مانگی رابردوودا، 570 نەخۆش سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان لە شاری سلێمانی كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ژمارەیە،  298 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 272 نەخۆشیش، نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە، 270 نەخۆش نێر بوون و 300  نەخۆش لە رەگەزی مێ بوون.

بەپێی ئامارەکە، هەر لە مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆی سلێمانی، 152 حاڵەتی ڕەبۆ، هەشت حاڵەتی ئەنفلۆنزا، 25 حاڵەتی نەخۆشی لووت و هەوكردنی گیرفانەكانی لووت، 102 نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسەدان، 130 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 140 حاڵەتی نەخۆشییەكانی پێست تۆماركراوە.

تەندروستی سلێمانی بۆ نەخۆشخانەکان: داواکارییەکانتان ج...

تەندروستی سلێمانی بۆ نەخۆشخانەکان: داواکارییەکانتان جێبەجێدەکەین

تەندروستی سلێمانی: هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لە سلێمانی تۆما...

تەندروستی سلێمانی: هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمار نەکراوە