ژمارەیەک وەستا و کرێکار ئەمڕۆ سەیرانیان کرد

“کرێکار خۆشگوزەران نەبێت مێشکی باش ئیش ناکات”

عەبدولعەزیز خالند

ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایار، ژمارەیەک وەستا و کرێکاری بینا لە هەولێر، چوونە سەیران و گەشت و کردیان بە پشوو، لە کاتێکدا دوێنێ یەکی ئایاری جەژنی کرێکاران و هەروەها پشووی هەینییش بوو.

وەستا و کرێکارەکان پێکەوە خواردنیان دروست کرد و رۆژێکی خۆش و دوور لە ماندوویەتی بەسەر دەبەن.

پەیامنێری 964 لە هەولێر، سەیرانی ئەوانی بەسەرکردەوە و وەستا سەرباز رەحمان بە ناوی هەمووان قسەی کرد و دەڵێت، “”پێویستە هەموو ئیمتیازێک بە کرێکار بدرێت، چونکە کرێکار ئەگەر خۆشگوزەران نەبێت مێشکی باش ئیش ناکات”.

دەشڵێت، دوێنێ لەگەڵ خێزانەکانیان سەیرانیان کرد و ئەمڕۆش بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە سەیران و گەشتیان کردووە و بە مافی کرێکارەکانیان زانیوە ئەم گەشتەیان بۆ رێک بخەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا