بەڵام، کۆبوونەوەکەى هەفتەى داهاتوو چارەنووسسازە

ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیران کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاری ئەنجام دەدات

964+

وریا فەتاح

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆبونەوەى ئاسایی خۆى ئەنجام بدات کە سێ تەوەرە و گرینگترینیان ئامادەکارییە بۆ کۆبوونەوەى هەفتەى داهاتوو کە لە هەولێر ئەنجام دەدرێت و کۆبوونەوەیەکى تایبەتى ئەنجومەنى ئابورى وەزارەتى دارایى فیدراڵ، لەبارەى دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەولێر و بەغدا.

بەپێى کارنامەکە کۆبوونەوەکە سێ تەوەر لەخۆى دەگرێت.

یەکەم، خستنەڕووى رەشنوسى بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیرانە تایبەت بە یەکخستنى رێکارەکانى تایبەت بە سیستمى دارایی و ژمێریاریی لەنێوان حکومەتى هەرێم و فیدراڵ.

دووەم: ئەنجامى کۆبونەوەکەى هەفتەى رابردوى نێوان شاندى تەکنیکى وەزارەتى دارایی و ئابورى لەگەڵ وەزارەتى دارایی فیدراڵ دەخرێتەڕو  و تاوتوێی بەڕێوەچونى کارەکانى تیمە هاوبەشەکەیان دەکرێت.

سێیەم: ئامادەکاریی دەکرێت هەفتەى داهاتو کۆبونەوەیەکى تایبەتى ئەنجومەنى ئابورى وەزاریی فیدراڵ لە هەولێر بەڕێوەبچێت، کە تایبەت دەبێت بە دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان وەزارەتەکانى هەردوو حکومەتى هەرێم و ناوەند.

ئەنجومەنى وەزیران لەبارەى چەند پرسێکى گرنگەوە کۆدەبێت...

ئەنجومەنى وەزیران لەبارەى چەند پرسێکى گرنگەوە کۆدەبێتەوە