"بۆ داموده‌زگاكان پێویستمانه"
كچانى هه‌ڵه‌بجه ئاشناى بوارى سه‌ربازى ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه ژماره‌یه‌ك له كچان و ژنان لە چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى وۆڕكشۆپێكدا ئاشناى بوارى سه‌ربازى كران، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى مافى مرۆڤیش ده‌ڵێت، له داهاتوو بۆ داموده‌زگاكانى هه‌ڵه‌بجه پێویستیان به ره‌گه‌زى مێینه ده‌بێت.
وۆڕكشۆپه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بە سەرپەرشتی قائیمقامیەتی هەڵەبجە و راوێژکاری هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان ئه‌نجامدرا، كه تێیدا ژمارەیه‌ک لە ژنان و کچانی هەڵەبجە به‌شداربوون.
نوخشه ناسیح، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه به 964 راگه‌یاند، ئامانجى وۆڕكشۆپه‌كه، برەودانه بە توانای ژنان و هاندانیان بۆ کارکردن لە بواری سەربازیدا.
وتیشی “ئامانجمان بەشداریکردنی زیاتری گەنجانە به‌تایبه‌تیش ژنان و کچان لە سێکتەری سەربازیدا”.
گوڵستان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى مافى مرۆڤ له هه‌ڵه‌بجه، كه ئاماده‌ى وۆڕكشۆپه‌كه بوو، به 964ـى وت، گرنگه هانى كچان و ژنان بدرێت بۆ كاركردنیان له بواره‌كانى سه‌ربازی، به تایبه‌تیش پۆلیس.
وتیشی “ئه‌م وۆڕكشۆپه هانى كچان و ژنان ده‌دات ترس و نیگه‌رانیان بۆ بوارى سه‌ربازى نه‌مێنێ و ئه‌گه‌ر له داهاتوو دامه‌زران”.
به‌پێویستیشی زانى ژنان و كچان له سلكی پۆلیس له هه‌ڵه‌بجه كار بكه‌ن و رۆڵى به‌رچاویان هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنى ئه‌م كچ و ژنانه‌ش روونیكرده‌وه، پێویسته له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌وه به فه‌رمی داواى دامه‌زراندنیان بۆ بكرێت و ئاشكراشی كرد “بۆ راهێنانى زیاتریان له‌سه‌ر ئه‌م بواره له‌داهاتوو وۆڕكشۆپی دیكه‌یان بۆ سازده‌كرێت”.