پێشتر ددانی کێشا بوو
ساغکردنەوە: هاوڵاتییەکەی بازیان بە هۆی خوێنبەربوونەوە نەمردووە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ هاوڵاتییەک گەیەندراوەتە بنکەی تەندروستیی بازیان و باری تەندروستی تێکچووبوو، بە وتەی کەسوکارەکەی چەند رۆژێک پێشتر ددانی کێشاوە.
ئیسماعیل ئەمین بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی بازیان بە 964ـى وت، ئێوارەی ئەمڕۆ پیاوێک گەیەندراوەتە بنکە تەندروستییەکەیان و باری تەندروستی ناجێگیر بوو، بە ئەمبولانس گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و لەوێ گیانی لەدەستداوە.
وتیشی “کاتێک گەیەندراوەتە لایان خوێنبەربوونی نەبووە، بەڵام بە وتەی کەسوکارەکەی چەند رۆژێک پێشتر ددانی کێشاوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوڵاتییە تەمەنی 40 ساڵ بووە، لە کاتی گەیاندنی بۆ بنکەکەیان هەناسەی وەستاوە و توانیویانە چارەسەری بکەن، بەڵام دواتر لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن