دۆخەکە ئاسایى بووەتەوە

دەروازەى ئیبراهیم خەلیل لە بارەى قەرەباڵغییەکەى رۆژانى رابردوو روونکردنەوە دەدات

964+

وریا فەتاح

لە چەند رۆژى رابردوودا، قەرەباڵغییەکى زۆر لە دەروازەى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیل کێشەو گرفتى بۆ ئەو کەسانە دروستکردووە کە لە وێوە هاتوچۆیان کردووە، بەپێى قسەى بەرپرسانى دەروازەکەش بێت دوو هۆکار لە پشت قەرەباڵغییەکەوە بووە.

کامی کەمال عەلی، وتەبێژى دەروازەى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیل بە 964ـى وت،” لە رۆژانى رابردوودا ژمارەیەکى زۆر هاوڵاتى عێراقى و هەرێمى کوردستان کە لە ئەورووپاوە گەرابوونەوە، بەهۆى دەستپێکردنەوەى دەوامى قوتابخانە لەوێ زۆربەی زۆریان لەیەک کات و بەیەکەوە لە رێگەى دەروازەى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیلەوە گەرانەوە بۆ تورکیا و یەکێک لە هۆکارەکانى قەرەباڵغییەکە بوو”.

“ئەو زیارەتکارانەى لە تورکیاوە سەردانى نەجەف و کەربەلایان کردبوو لە رێگەى دەروازەکەوە گەڕانەوە بۆ تورکیا، ئەوەش هۆکارێکى دیکەى قەرەباڵغییەکە بوو”، وتەبێژى دەروازەکە واى وت.

روونیشى کردووەتەوە، لەو چەند رۆژەدا ئەگەر قەرەباڵغییەکە کێشەى بۆ گەشتیاران دروستکردبێت، شتێکى ئاساییە کە لە نێوان دوو وڵاتدا هەندێ جار ئەوە رووبدات.

لەبارەى ژمارەى ئەو کەسانەى کە رۆژانە لە دەروازەکەوە هاتوچۆ دەکەن، کامى کەمال دەڵێت: هیچ ژمارەیەکم لانییە.

شۆفێرانی ئیبراهیم خەلیل مانیان گرت و ئەمڕۆ لە عێراقدا ...

شۆفێرانی ئیبراهیم خەلیل مانیان گرت و ئەمڕۆ لە عێراقدا رۆژێكی مێژووییە