هه‌ولێر “عاشوور”ـی هێنا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر دووه‌م گرێبه‌ستی له دوو رۆژدا واژوو كرد، حه‌سه‌ن عاشووری گواسته‌وه ریزه‌كانی.
یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزان حه‌سه‌ن عاشوور واژووكردووه.
یانه‌كه له په‌یجی فه‌رمیی خۆیدا، وێنه‌ی واژووكردنی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
حه‌سه‌ن عاشوور له‌دایکبووی 1998ـه و لە هێڵی بەرگری لای چەپ یاریی دەکات، پێشتر بۆ یانه‌كانی “سەماوە، کارەبا، شوڕتە و زەوڕا” یاریی کردووە .
ئه‌مه له كاتێكدایه یانه‌ی قه‌ڵا و مناره دوێنێ گرێبه‌ستی یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئۆگه‌ندی ئیمانوئێل ئوکوێی واژوو كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ سێ یاریزانی دیكه‌ی پیشه‌گه‌ر واژووكرد، كه دوو یاریزانی به‌ڕازیلی و یه‌كێكی تونسییه، هه‌روه‌ها یاریزانێكی دیكه‌ی ئه‌فریقی هێنابوو، به‌ڵام دواتر به‌ڕێی كرد.
هه‌ولێر سبه‌ی له خولی نایابی عێراق رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه ده‌بێته‌وه.