بە چییەوە سەرقاڵن؟
لە چاکسازیی گەورانی هەولێر هەزار و 935 کەس راگیراون
964+
شۆڕش قادری
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی چاکسازی هەرێم دەڵێت، هەزار و 935 کەس لە چاکسازی گەورانی هەولێر راگیراون.
خالید محەمەد لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازی هەرێم بە 964ـی وت، “بەپێی ئاماری ئەمڕۆ چوارشەممە 21.8.2024، هەزار و 935 کەس لە چاکسازی گەورانی هەولێر بە تۆمەتی جیاجیا راگیراون”.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە نێو چاکسازییەکاندا وەرشەی تایبەتیی کاری دەستی هەیە و راگیراوان رۆژانە سەرقاڵی بەرگدووریی و پیشە دەستییەکانن وەک زۆربەی وڵاتانی جیهان.