لەمەودوا لە نوسراوە فەرمییەکاندا بەکار دەهێنرێن

پارێزگارى نوێى کەرکوک لەبارەى زمانى تورکمانى و سریانى بڕیارى دا

964+

وریا فەتاح

بە بڕیارى پارێزگارى نوێى کەرکوک، لەمەودوا زمانى تورکمانى و سریانى لەسەر نوسراوە فەمییەکاندا بوونیان دەبێت هاوشێوەى زمانى کوردى و عەرەبى.

ئەمڕۆ دووشەممە، رێبوار تەها، پارێزگارى کەرکوک بڕیارێکى دەرکرد بۆ زیادکردنى زمانى تورکمانى و سریانى لە نوسراوە فەرمییەکاندا.

بەم شێوەیە هاوشێوەى بەکارهێنانى زمانى کوردى و عەرەبى، زمانى تورکمانى و سریانى لە نوسراوە فەرمییەکاندا زیاد دەکرێن.

رۆژى 14.8.2024  پارێزگاری نوێی كەركوك رێبوار تەها، سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەكار بوو، دوای ئەوەی رۆژێک پێشتر لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە مەرسوومی بۆ دەرچوو.

رێبوار تەها بە پارێزگارى کەرکوک هەڵبژێردرا

رێبوار تەها بە پارێزگارى کەرکوک هەڵبژێردرا