ئەنجومەنی وەزارەت بڕیار دەدات
هێشتا وادەی دەستپیکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ دیاری نەکراوە
ژێوار خدر
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە 964ـی وت، ”تا ئێستا بڕیارمان لەسەر کاتی دەستپێکردنەوەی خوێندن نەداوە، هەر کاتێک بڕیار درا رایدەگەیەنێن.”
نزیکین لە کۆتایی پشووی هاوین و بەمزووانە وەرزی خوێندنی 2024-2025 دەستپێدەکاتەوە، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلولدا وەزری خوێندنی دەستپێدەکات، بۆ ئەمساڵ هێشتا وادەی دەستپیکردنەکەی دیاریی نەکراوە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئەوەی خستەڕوو، هەر كاتێك بڕیار لە بارەی دەستپێكردنی وەرزی نوێی خوێندن درا، رایدەگەیەنین.
وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە رۆژانی رابردوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، بەم زووانە ئەنجومەنی وەزارەت كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر وادەی دەستپێكردنی وەرزی نوێی خوێندن دەدات.
وەرزی رابردووی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، لە 13.9.2023 دەستیپێكرد.