هەواڵەکان

هەولێر زۆری نەماوە زەوی بێ تاپۆی نەمێنێت

+964

ژووری هەواڵ

رێبوار تەها دوای ئەوەی مەرسومی سەرۆک کۆماری وەرگرت، ئەم بەیانییە زوو چووە بەردەم سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک و سوێندی یاسای خوارد، دوای ئەوەش چووە بینای پارێزگاو دەستی بەکارەکانی کرد.

لە هەولێر ئەمڕۆ زیاتر لە 15 هەزار خاوەن زەوی هەواڵی خۆشیان پێدرا، پارێزگار وتی زەوییەکانیان کە کارتەوە بووەتە سەنەد، مانای ئەوەیە ئیتر تاپۆیەو هەموو مامەڵە رەسمییەکانی پێوە دەکرێت.

لە گوندی فەقێیانی رواندز خەڵک بەدەست بەرازەوە گیرۆدابوون، بەرازی زل زل پەلاماری باخ و بێستانەکان دەدان و بەرهەمی ترێ و قەیسی و کاڵەک و ترۆزی ناوچەکەی داغان کردووە.

لە شاری کاشمەری ئێران گوێرەكەیەك لەدایک بوو، كە 8 قاچ و دەستی هەیە، بەڵام هەریەکسەر بە مردوویی هاتووەتە دنیاوە.