هاوبەشەکان پێکەوە دەبەسترێنەوە

کارەبای پەستان نزمی شەقامی مەولەوی رێکدەخرێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەشی کارەبای رۆژهەڵاتی سلێمانی، دەیەوێت بە دانانی حاشە و راکێشانی کێبڵ مەترسی دروستبوونی شۆڕت و هێزی کارەبا لەسەر خەڵک و دوکاندارانی شەقامی مەولەوی دووربخاتەوە.

تیمێکی ئەندازیاری و تەکنیکی شارەکە بە کۆکردنەوەی وایەری کارەبای پەستانی نزمی شەقامەکە و دانانی حاشەیەک، سەرجەم کێبڵ و وایەرەکان کۆدەکەنەوە و بە هاوبەشەکانی دیکەی دەگەیەنن.

ئەوە جگە لەوەی کەوتنی کێبڵ و وایەرەکان و ئەگەری شۆڕتکردن ناهێڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 14.8.2024، سیروان محەمەد ، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ی وت، “ئەنجامدانی پرۆژەکە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و دوکاندارانی ئەو شەقامەیە لە هەر رووداوێکی نەخوازراو”.

“پڕۆژەکە بەستنەوەی سەرجەم هاوبەشەکانی ئەو شەقامە لەخۆدەگرێ، بە سەرپەرشتی ئەندازیار کەمال حەمەساڵح، لەسەر بودجەی 8% ی داهاتی کارەبا جێبەجێ دەکرێت”، سیروان محەمەد وای وت.

شەقامی مەولەوی، لە دیارترین شەقامەکانی سلێمانییە زیاتر لە 500 دوکان لە گوزەرەکەیدا هەن، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری کارەبای رۆژهەڵات، سۆزان سەعید سەردانی کاری جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی کرد و بە گوێرەی سۆراغی 964، بڕیارێکی بەهێز هەیە شەقامەکانی دیکەی ناوبازاڕیش هاوشێوە بکرێن.

ئەمڕۆ داشكان لە قەرزی كارەبا كۆتایی دێت

ئەمڕۆ داشكان لە قەرزی كارەبا كۆتایی دێت