بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی وەڵام دەداتەوە
بۆچی هاوینان سكچوون و رشانەوە لە سلێمانی زۆرە؟
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
د. سەباح هەورامی، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە كە بۆچی هاوینان لە سلێمانی نەخۆشییەكانی سكچوون و رشانەوە زیاد دەبن، هاوكات باسی چەند پرسێكی دیكەی تەندروستی لە سلێمانی دەكات.
د. سەباح هەورامی هۆكارە سەرەكیی زیادبوونی حاڵەتەكانی سكچوون و رشانەوە بۆ پیسبوونی ئاو دەگەڕێنێتەوە.
هاوكات باسی ئەوەش دەكات، سەرەڕای ئەوەی 100 كەس لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی دامەزراون، بەڵام هێشتا پێویستیان بە دامەزراندنی پزیشك و كارمەندی زۆرتر هەیە بۆ كەرتی تەندروستی لە سلێمانی.
هەورامی باسی زیادكردنی بێدی چاودێریی چڕیش بۆ 964 دەكات و دەڵێت ئێستا 36 بێد لە سلێمانی هەن و پێشتر 20 بوون.
هەروەها لە بارەی نەخۆشخانەی دڵی منداڵان، ئاشكرای كرد بینای نەخۆشخانەكە زۆری نەماوە و تەواو دەبێت، بەڵام جارێ هیچی بۆ نەكراوە لە رووی پێداویستی و كارمەندەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا