لە پیرمام و شەقڵاوە

14 ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری تەرخانکراون

964+

میدیا گۆران

بڕی 14 ملیار دینار بۆ چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پیرمام و شەقڵاوە تەرخانکراوە.

حامد کاکەیی قایمقامی قەزای پیرمام بۆ 964ـی وت، ئەم بڕە پارەیە بۆ پرۆژەی خزمەتگوزارین لە سنووری پیرمام، بەستۆڕە، کۆڕێ، شەقڵاوە و هەریر، خزمەتگوزارییەکان پێکهاتوون لە قیرتاوکردنی رێگاوبانەکان و دروستکردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەکەکان.

وتیشی، پێشنیارێک هەیە لە پیرمام هەر گەڕەکێک نیمچە پارکێکی بۆ دروستبکرێت.

ئەوەی خستەڕوو کە بڕیارە پارکێک لە لۆفەکانی پیرمام – کۆڕێ دروستبکرێت لەسەر رووبەری 225 دۆنم، تا دانیشتوانی ئەم سنوورە سوودی لێوەربگرن، ئەم شوێنەی پارکەکەی لێدروست دەکرێت لەئێستادا شەش هەزار داری لێیە.

باڵەخانەی هاتوچۆی پیرمام تەواو بووە و تەنیا گواستنەوە...

باڵەخانەی هاتوچۆی پیرمام تەواو بووە و تەنیا گواستنەوەی ماوە