هەواڵەکان
15 رۆژ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە دەروازی حاجی ئۆمەران قەدەغەیە و دوو پایسكلسواریش خۆیان گەیاندە لووتكەی هەڵگورد
+964
ژووری هەواڵ
زیارەتكارانی ئێران بە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەرەو ناوەڕاستی عێراق دەچن و بەم هۆیشەوەش بۆ ماوەی 15 رۆژ هاتوچۆی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاسی گەشتیاریش قەدەغەیە.
هەوڵ و ناڕەزاییەكانی جوتیارانی پێنجوێن سەری گرت و ئەوەتا ئەمڕۆ لیژنەیەکی وەزارەتی کشتوکاڵ و لیژنەیەك لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق سەردانی پێنجوێنیان کرد و رێژەی بەرهەمەکانیان هەڵسەنگاند، دوای گەڕانەوەش بڕیار لە چارەنووسی بەرهەمەکانی کشتوکاڵی پێنجوێن دەدەن.
سلێمانی دەیەوێت جەنجاڵیی شەقامەكانی كەم بكاتەوە و هەناسایەك بەبەر شارەكەدا بكاتەوە، بۆ ئەمەش پڕۆژەیەک بۆ دانانی هێڵی پاسی 24 کاتژمێری بۆ شەقامی 60 مەترییەکەی هەیە.
بۆ یهكهمجار تیمێكی پایسكلسوارى به پایسكلهكانیانهوه چوونه سهر لووتکەی هەڵگورد، یهكێك له پایسكلسوارهكان دهڵێت، بهچوون و گهڕانهوه ههشت كاتژمێرییان پێچووه.