تەمەنی زیاترەلە لە 100 ساڵ

خانوویەکی کەلەپوری کفری نۆژەندەکرێتەوە

+964

توانا نەقی

یەکێک لە خانووە کەلەپورییەکانی کفری کە بە خانوی ئەنوەر حەسەن ئەفەندی ناسراوە نۆژەندەکرێتەوە و کەلەپوری گەرمیانیش دەڵێت لەسەر ئەرکی ئەو خانەوادەیە دەبێت.

خانووە کەلەپورییەکە بەقسەی شوێنەور تەمەنی بۆ زیاتر لە 100 ساڵ دەگەڕێتەوە و یەکێکە لە خانووە بەناوبانگەکانی کفری و پێکهاتووە لە دوو نهۆم.

ساڵح محەمەد سەمین بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری گەرمیان بە 964ـی وت. هەندێک جار ئەو شوێن و خانووە لەکەپوریانە لەسەر ئەرکی حکومەت نۆژەن دەکەنەوە بەڵام ئەگەر خاوەن ماڵەکە یان شوێنەکە بیەوێت لەسەر رەزامەندی خۆی دەتوانێت نۆژەنی بکاتەوە هاوشێوەی ئەم خانووە.

وتیشی، ئێستا خانووی خانەوادەی ئەفەندی لە کفی لە رووی ئەندازیارییەوە لە 43%ـی تەواو بووە و لە سەر شێوازە کۆنەکەی نۆژەندەکرێتەوە و پێدەچێت لەلایەن ئەو خانەوادەیەوە بکرێتە مۆزەخانەیەک بۆ پاراستنی کەلوپەل و ئەرشیفی ئەو ماڵەو خانەوادەکەیان.

بە یاسا کار لەسەر ئەو خانووە کەلەپوریانە دەکرێت و دەبێت بپارێزرێن و وەکو شوێنەوار مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بەڕیوەبەری شوێنەواری گەرمیان وادەڵێت.