سیریل فەتاح

“دوو گۆرانی نوێم بەدەستەوەیە و لە کاری هونەریش سارد بوومەتەوە”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

خانمە گۆرانیبێژ سیریل فەتاح گەڕاوەتەوە کوردستان بۆ ئامادەکردن دوو بەرهەمی هونەری نوێ و لە کاری هونەریش ساردبووەتەوە.

سیریل فەتاح لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “دوو کاری نوێم بەدەستەوەیە لە شیعری بورهان موفتی زادە و رەنج سەنگاوی، لە هەولێر تۆماریدەکەم و دەگەڕێمەوە ئەورپا”
سیریل فەتاح باسی لەوەشکرد حەزی دەکرد کاری هونەری زۆرتر بووایە، بەڵام سپۆنسەری نییە و ساردیش بووەتەوە، چونکە پێی وایە لە کوردستان گرنگی بە توانا بەرزەکان نادرێت.

پێداچوونەوەی پەری ساڵح