کارگەی زۆری لێیە
دەستەی پاراستنی ژینگه بنكهیەک له قه‌زای بازیان ده‌كاته‌وه
964+
ژێوار خدر
بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، بنکەیەکی ژینگە لە قەزای بازیان دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر لە کارگە لە قەزاکەدا، سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی داوە بە كردنه‌وه‌ی بنكه‌یەکی ژینگه لە قه‌زای بازیان، کە سه‌ر به‌فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی دەبێت.
قەزای بازیان دەبێتە یەکەم قەزا، لەدوای پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە بنکەی ژینگەی تێدا دەکرێتەوە لەسەر ئاستی قەزا.
بەپێی بڵاوکراوەکەی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەریش بۆ بنکەکە داوە.