زیاتر له‌ 40 كێڵگه‌ن

“کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنوورى سورداش كه‌موكوڕییان زۆره‌”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌سنوورى ناحیه‌ى سورداش به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانى کێڵگە پەلەوەرییەکان ده‌ستپێكردووه‌، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى به‌دواداچوونیش ده‌ڵێت، كه‌موكوڕییان زۆره‌.

له‌ سنوورى ناحیه‌ى سورداشی سه‌ر به‌ قه‌زاى دوكان زیاتر له‌ 40 كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى هه‌یه‌.

ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، نوێنه‌رى ئاسایش له‌ لیژنەی هاوبەشی ئابوری و چاودێری بازاڕ كه‌ سه‌ردانى كێڵگه‌كانیان كردووه‌، به‌ 964ـى وت، له‌كاتى سه‌ردانیان بۆ به‌شێكی كێڵگه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كێڵگانه‌ له‌رووى پاكوخاوێنى، سه‌لامه‌تى له‌ ئاگركوتنه‌وه‌ و مۆڵه‌ت كێشه‌و گرفتیان زۆره‌.

وتیشی “زۆربه‌یان مۆڵه‌تیان نییه‌ و به‌قسه‌ى خۆیان ده‌ڵێن مامه‌ڵه‌ى مۆڵه‌ته‌كانیان ته‌واو نه‌كراوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لیژنه‌كه‌ نازانێت سزاى سه‌رپێچییه‌كانى ئه‌م كێڵگانه‌ چییه‌، ئه‌وان راپۆرتێك له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كانیان ده‌ده‌نه‌ ناحیه‌ و سزاكه‌ له‌وێ دیاری ده‌كرێت.

باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و كێڵگانه‌ى پێویستیان به‌ رێنمایی هه‌بووبێت له‌ لایه‌ن نوێنه‌رى ناو لیژنه‌كه‌ پێیان دراوه‌.

لیژنه‌كه‌ى ناحیه‌ى سوداش داوا لە هاوڵاتیان ده‌كه‌ن هاوكاریان بكه‌ن و له‌هه‌ر شوێنێك سەرپێچیەکیان بینى، بەم ژمارە موبایلانه‌ ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌:

07703252323

07508680664

پشکنینی چاو بۆ هەشت گوندی ناحیەی سورداش دەبێتە بەلاش

پشکنینی چاو بۆ هەشت گوندی ناحیەی سورداش دەبێتە بەلاش