کارمەندەکە لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە وێنە: هاتوچۆی گەرمیان
لە پای گرنگیدانی بە ژینگە
هاتوچۆی گەرمیان کارمەندێکی خەڵات دەکات
ژێوار خدر
ئەمڕۆ دووشەممە 29.7.2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان کارمەندێکیان خەڵات کرد، بەهۆی ئەوەی گرنگی داوە بە ژینگە.
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، کارمەندەکەمان ناوی ئاکۆ حەمزەیە و لە کاتی پشووەکانیدا چەندین گوڵی لە کۆشکەکەی خۆی و دەوروبەریدا چاندووە و خزمەتی ژینگەی ناوچەکەی کردووە.
وتیشی، لەپای ئەو گرنگیدانەی بە ژینگە، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بڕیاریداوە خەڵاتی رێزلێنان ببەخشێتە کارمەندەکە وەک هاندانێک بۆ بەردەوامی لە کارەکانی و خزمەتکردنی ژینگە.
ئەو کارمەندە کۆشکەکەی لەناو بینای شارەوانیی قەزای گەرمیانە، جگە لەو گوڵانەی لەناو کۆشکەکەی خۆیدا چاندوونی، گوڵ و درهختهكانى شهقامهكانى تهنیشتیشی دەپارێزێت و چاودێرییان دەکات، بەردەوام لە کاتی پشووەکانیدا خزمەتیان دەکات و سیمایەکی جوانی بەو ناوە بەخشیوە.