نزیكه‌ى 50 جوتیار سوودى لێوه‌رده‌گرن

ئاو له‌ سه‌رچاوه‌ى كانیه‌ڕه‌شه‌وه‌‌ بۆ دوو گوندى چۆمان راده‌كێشرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى قه‌زاى چۆمان، ده‌ست به‌ پڕۆژه‌یه‌ك كراوه‌، ئاوى سه‌رچاوه‌ى كانیه‌ڕه‌ش بۆ جوتیارانى دوو گوندى ئه‌م قه‌زایه‌ راده‌كێشرێت، كشتوكاڵیش ده‌ڵێت، نزیكه‌ى 50 جوتیار بۆ كشتوكاڵكردن سوودى لێده‌بینن.

كانیه‌ڕه‌ش، یه‌كێك له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانى سنوورى باڵه‌كایه‌تی‌ له‌ قه‌زاى چۆمان و له‌گه‌ڵ كوێستانه‌كانى پڕژێ، گۆمی بێکودیان سه‌ره‌نجڕاكێشترین شوێنى گه‌شتیارین و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆرى ئاویان هه‌یه‌.

ئه‌و دوو گونده‌ى ئاوه‌كه‌یان بۆ راده‌كێشرێت بریتین له‌ مه‌ران و باسان.

دڵشاد حوسێن، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى چۆمان به‌ 964ـى راگه‌یاند، پڕۆژه‌كه‌ له‌رێگه‌ى راكێشانى بۆرییه‌وه‌ به ‌درێژایی سێ كیلۆمه‌تر جێبه‌جێ ده‌كرێت.

بڕى پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌كه‌ زیاتر له‌ 69 ملیۆن دیناره‌ و لەسەر بودجەى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دابینكراوه‌.

وتیشى ”راكێشانى ئاوه‌كه‌ بۆ مەبەستى ئاودێرى کشتوکاڵییه‌ كه‌ چه‌ندین دۆنم باخچە و بێستان له‌و دوو گونده‌ هه‌ن و نزیكه‌ى 50 جوتیاريش سوودى لێده‌بینن”.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ى كانیه‌ڕه‌شه‌وه‌ خه‌زانى ئاو بۆ ئه‌م دوو گونده‌ دروستكراوه‌ و له‌و خه‌زانه‌وه‌ به ‌بۆرى ئاویان بۆ راده‌كێشرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد سه‌ره‌ڕاى سه‌ختیى شوێنه‌كه‌ به‌ڵام 30% پڕۆژه‌كه‌ ته‌واو كراوه‌ و به‌رده‌وامیش كارى تێدا ده‌كرێت.

کوێستانەکانى چۆمان چاوەڕوانى رەوەندە کۆچەرییەکان دەک...

کوێستانەکانى چۆمان چاوەڕوانى رەوەندە کۆچەرییەکان دەکەن