دەنگۆیەكە بووە راستی

زیندانییەك لەناو چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی رایكرد

+964
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ناو چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی بە 964ی وت، “كچە راگیراوێك بە ناوی (س. ئ)، كە تەمەنی 15 ساڵە و خەڵكی زڕگوێزە، لە كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە رایكردووە”.
وتیشی، كچەكە بە پەیژە چووەتە سەربانی چاكسازییەكە، بە بیانووی چاككردنی ئالیاری تەلەفزیۆنی ژوورەكەی، بەڵام وەك لە كامێراكان دەركەوتووە لەسەربانی چاكسازییەكەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە، تاكسییەكیش پێشتر چاوەڕێی كردووە و لەگەڵیدا سەركەوتووە و رایكردووە.

ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، باسی لەوەش كرد، كچەكە بە مادەی 7ـى توندوتیژی خێزانی راگیرابوو، ئێستاش سەرجەم ئەفسەرانی چاكسازییەكە لە ئینزاردان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسە.

964 زووتر هەواڵەكەی وەك دەنگۆ بڵاوكردەوە، بەڵام ئێستا هەواڵەكە پشتڕاستكرایەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دەنگۆ: زیندانییەك لە چاكسازی ژنانی سلێمانی رایكرد

دەنگۆ: زیندانییەك لە چاكسازی ژنانی سلێمانی رایكرد