لە شارەزوور

رێگای 70 ماڵی گوندی میرەدێ قیرتاو دەکرێت

   +964
بڕوا مەجید – شارەزوور

پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەرەکیی گوندی میرەدێ دەستیپێکرد، سەرەتا دەگاتە مزگەوت و هۆڵی پرسەی گوندەکە و بڕیارە لە ماوەیەکی کەمدا تەواو بکرێت.

ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن بۆ 964 وتی، “دەستمان کردووە بە قیرتاوکردنی رێگای گوندی میرەدێ، لە سەرەتادا ئەو رێگایەی دەچێتە بەردەم مزگەوت وهۆڵی پرسەی گوندەکە قیر دەکەین.

وتیشی، بە درێژایی زیاتر لە 600 مەتر رێگاکە قیر دەکرێت و تێچووی پڕۆژەکە 60 ملیۆن دینارە، بڕیارە لە ماوەیەکی کورتدا تەواو بکرێت.”

گوندی میرەدێ 70 ماڵ تێیدا نیشتەجێیە و 694 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، لە رووی جوگرافیەوە دەکەوێتە بەشی باشووری ناحیەی زەڕایەن لە قەزای شارەزوور.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

رۆنى رەش لەسەر رێگەى دەربەندیخان زەڕایەن رژاوە

رۆنى رەش لەسەر رێگەى دەربەندیخان زەڕایەن رژاوە