پاره‌ى شه‌ش ساڵى كاره‌باش كۆده‌كه‌نه‌وه
لیژنه‌یه‌ك كار بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كاره‌باى كۆمه‌ڵگه‌ى خاڵخاڵان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌یه‌ك له چه‌مچه‌ماڵه‌وه چووه‌ته كۆمه‌ڵگه‌ى خاڵخاڵان بۆ ئه‌وه‌ى رێكخستنه‌وه بۆ كاره‌باى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بكەن و پاره‌ى شه‌ش ساڵى كاره‌باش كه له دانیشتوانه‌كه‌ى وه‌رنه‌گیراوه، كۆبكه‌نه‌وه.
كۆمه‌ڵگه‌ى خاڵخاڵان، دەکەوێتە سنووری ناحیەی شوانى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، لە رووی جوگرافییەوە سەر بە پارێزگای کەرکوکە، بەڵام لە رووى ئیداره‌ییه‌وه سه‌ر به حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
ئازاد عاسی، سه‌رۆكى شاره‌وانیى خاڵخاڵان كه لیژنه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له بیناى شاره‌وانى كاره‌كانى رایی ده‌كات، به 964ـى وت، له‌دواى 2018ـه‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له هاوبه‌شانى كاره‌باى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه وه‌رنه‌گیراوه، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاره‌باكه‌یان له ته‌قته‌قه‌وه بۆ دێت و كاره‌باى ته‌قته‌قیش پاره‌كانیان كۆنه‌كردووه‌ته‌وه.
وتیشی “كۆمه‌ڵگاكه له دوو هه‌زار و 500 ماڵ پێكهاتووه، به‌شێكیان به سه‌رپێچی كاره‌بان راكێشاوه و به‌شێكیش تا ئێستا سەعاتیان نه‌به‌ستاوه، لیژنه‌كه چاره‌سه‌رى هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌یان بۆ ده‌كەن”.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ته‌واوى پاره‌ى كه‌ڵه‌كه‌بووى كاره‌با به‌یه‌كه‌وه بدات، ئه‌وا به‌ر ئه‌و لێخۆشبوونه ده‌كەوێت، كه حكومه‌تى هه‌رێم به 20% بۆ هاوبه‌شانى كاره‌باى له هه‌رێمی كوردستان دایناوه.
لیژنه‌كه ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه و بڕیاره سبه‌یش له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا بمێننه‌وه، جگه له ماڵه‌كانیش كاره‌كانى لیژنه‌کە سه‌رجه‌م دوكان و باخ و حه‌وزەکانی ماسییش ده‌گرێته‌وه، كه كاره‌باى نیشتمانیان بۆ چووه.