ئاوی خواردنەوە بۆ 12 هەزار هاوڵاتی دابین دەکات

پاڵاوگەی ئاو لە ناحیەی باوەنور درووست دەکرێت

964+

ژێوار خدر

ماوەی مانگێکە دەستکراوە بە درووستکردنی قۆناغی یەکەمی پاڵاوگەی ئاوی پێباز، لە ناحیەی باوەنوری  ئیدارەی گەرمیان و تا ئێستا کارەکانی بێ کێشە بەڕێوەدەچن.

پڕۆژەکە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و بودجەی تەرخانکراو بۆ کارەکانی لە قۆناغی یەکەمدا بریتییە لە یەک ملیار و 133 ملیۆن دینار و بڕیارە لە ماوەی شەش مانگدا کارەکانی تەواو بکرێت.

عەدنان عەلی بەڕێوەبەری ناحیەی باوەنور بە 964ـی وت: ماوەیەکە کارەکانی پاڵاوگەی ئاوی پێباز دەستییان پێکردووە، ئەم پاڵاوگەیە دووەم گەورەترین پاڵاوگەیە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، بە تەواوبوونی ئیتر پێویست ناکا پڕۆسەی فیلتەرین لە ریگەی تێکردنی کلۆر و ناردنەوەی نموونە بۆ سلێمانی جێبەجێ بکرێت، بەڵکو راستەوخۆ لە ریگەی پاڵاوگەکەوە ئەنجام دەدرێت.

وتیشی، قۆناغی یەکەم دروستکردنی حەوزەکانی ئاوی پڕۆژەکە، دابینکردنی کارەبای kv33 و راكێشانی بۆری ئاو بۆ ماڵان لەخۆدەگرێت و لەگەڵ تەواو بوونی قۆناغی یەکەم دەتوانین ئاو بەسەر ماڵاندا دابەش بکەین، بەڵام پڕۆسەی پاڵاوتنی ئاوەکە بە تەواوبوونی قۆناغی دووەم جێبەجێ دەکرێت.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری ناحیەکە، ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت ئاوی خواردنەوە بۆ تەواوی سنووری ناحیەی باوەنور دابین بکات و نزیکەی 12هەزار هاوڵاتی لێی سودمەند دەبن.

 هاوڵاتیانى ناحیەى باوەنوور کێشەى ئاوى خواردنەوەیان ن...

 هاوڵاتیانى ناحیەى باوەنوور کێشەى ئاوى خواردنەوەیان نامێنێت