کەمتر لە کاتژمێرێکە گیراوە

بە هۆی زۆری بارهەڵگرەوە” رێگەی هەولێر – کۆیە داخراوە”

+964 
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بە هۆی هاتنی رێژەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە رێگەی هەولێر – کۆیەدا، رێگەکە لە نزیک هەورازە نەفتە دادەخرێت و بە تەواوی هاتوچۆ پەکی دەکەوێت.
دیدار ئەحمەد، یەکێک لەو شۆفێرانەی کە لە رێگەیە گیریخواردووە، بە 964ـی وت، کەمتر لە کاتژمێرێکە رێگە پەکی کەوتووە و تا ئێستا چارەسەری رێگەکە نەکراوە، هۆکاری کێشەکە رێژەی زۆری بارهەڵگرەکانە کە بەو رێگەیەدا تێدەپەڕن.
وتیشی، ئێمە کە بەو رێگەیەدا هاتوچۆ دەکەین، لەبەر مەترسیی ئەو ئۆتۆمبێلە گەورانە زۆرجار لە چوونمان بۆ هەولێر پەشیمان دەبینەوە و دەترسین کە لەو رێگەیە شتێکمان لێبێت.
بە هۆی زۆری رێژەی بارهەڵگرەکان بە رێگەی هەولێر – کۆیەدا، رۆژانە ئاستەنگ و لۆدێکی زۆر دەکەوێتە سەر رێگەکە و زۆرجار دەبێتە هۆی داخرانی رێگە و پەککەوتنی هاتوچۆ لەو رێگەیەدا، جگە لەوەی لەو رووداوانەی کە لە رابردوودا لەو رێگەیە روویانداوە، هاوڵاتییان زۆربەی هۆکارەکان بۆ بارهەڵگرەکان دەگەڕێننەوە.
پێداچوونەوە: هاوبەش