ئاسایشی هەولێر بۆ 964:

” سنوورداركردنی لایڤەكانی تیكتۆك دەمێكە دەستیپێكردووە”

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند پرۆسەی سنوورداركردنی لایڤەکانی تیکتۆک لە لایەن ئەوانەوە دەمێكە دەستیپێكردووە و بەشێكی زۆری تیكتۆكچییەكانیش پێوەی پابەندن.

موقەدەم ئەردەلان وتەبێژی ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 22.7.2024 بە 964ی راگەیاند، ماوەیەكە پرۆسەی پابەندكردنی تیكتۆچییەكان بە ئادابی گشتی و خێزان و دووركەوتنەوە لە قسە و كاری نەشیاو لە لایڤەكانیان دەستیپێكردووە و بەردەوامیشە”.

وتیشی، ژمارەیەكی زۆری تیكتۆچییەكان پابەندن و لە سنووری هەولێر ئێستا هەست بە گۆڕانكاری دەكرێت.

هەروەها ئاماژی بەوەدا، ئەوەی لە سنووری چالاكی ئاسایشی هەولێر بێت و پابەند نەبێت، دەتوانن لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكەن، بەڵام پەیوەندییان بە سنووری شارەكانی دیكە نییە.
موقەدەم ئەردەلان هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، تیكتۆكچییەكان ئاگادارکراونەتەوە ئەگەر پابەند نەبن لە رێگەی داواکاری گشتییەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت و رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

پلاتفۆرمی تیكتۆك لە سۆشیال میدیا یەكێكە لەو پلاتفۆرمانەی زۆر بەكاردێت و خەڵكێكی زۆر بۆ بەدەستهێنانی پارە و ناوبانگ بە شێوازی جۆراوجۆر ڤیدیۆ و لایڤی تێدا بڵاودەكەنەوە، كە هەندێك لەوان دوور لە ئادابی گشتی و خێزان و كۆمەڵگەوە هەڵسوكەوت دەكەن و قسەی نەشیاو و دیمەنی نەشیاو بڵاودەكەنەوە.

دەزانیت شیرینییە بەناوبانگەکەی تیکتۆک چۆن دروستکراوە...

دەزانیت شیرینییە بەناوبانگەکەی تیکتۆک چۆن دروستکراوە؟