ئەلیکترۆنییە
ئاکرێ نوسینگەی پاسپۆرتی کردەوە و دوو بەشی دەبێت
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئەمڕۆ یەکشەممە 21.7.2024، بۆیەکەمجار بەشی نوسینگەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە قەزای ئاکرێ کرایەوە، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی ئاکرێش دەلێت، لە ئەمڕۆوە هاوڵاتیان دەتوانن لە ئاکرێ داوای پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بکەن.
بەشی نوسینگەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە قەزای ئاکرێ لە دوو بەش پێکدێت؛ بەشی وەرگرتن و بەشی رادەستکردنی پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان، شوێنەکە هەر لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ئاکرێیە لە شەقامی گشتی ئاکرێ و لە بەرامبەر هۆڵی کۆنفڕانسەکان.
عەقید دەریان محەمەد، بەڕێوەبەری پاسپۆرت لە قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە بەڕێوبەرایەتیەکەمان نوسینگەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کرایەوە، هاوڵاتییان دەتوانن لێرەوە دەست بە مامەڵەکانیان بکەن.
وتیشی، هاوڵاتیانی هەرسێ قەزایی “ ئاکرێ و شێخان و بەردەڕەش” ناچنە پارێزگاری دهۆک و رێگەی دوور و درێژ بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ناگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، له سیستمى پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، هاوڵاتی لە رێگای ئەپلیکەیشنەوە زانیاری پردهکەنهوه و کات و رۆژی سەردانیان بۆ دیار دەکرێت بەڵام “پێویستە کارتی بانک یان ماستەر کارتیان هەبێت چونکە لە رێگای بانکهوه دهبێت بڕی 92 هەزار دینار بنێرن”.
لە دیزاینی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنیدا “سیم کارت”ێک هەیە، کە لە پەڕەی یەکەمدایە و پەڕەکەش پلاستیکییە، هەروەها پەڕەکانی دیکەشی نەخشێندراوە و چەند تایبەتمەندییەکی پێدراوە.
پێداچوونەوە: میدیا گۆران
پاسپۆرت
پشوویان هەیە
هاوڵاتیان سبەینێ سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی مەکەن
پاسپۆرتی سلێمانی بۆ خەڵکی دەڤەری راپەڕین
لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا سەردانمان بکەن بێ دواکەوتن
پاسپۆرتی سلێمانی بۆ كوردانی تاراوگە
چیتر كار بە "سورە قەیدی ئەلیكترۆنی" ناكرێت
پاسپۆرت هەیە دوو ساڵە نەبراوەتەوە
964 لەو 964 پاسپۆرتەی سلێمانی دەپێچێتەوە کە هاوڵاتیان تا ئێستا نەیانبردووەتەوە
سبەی پشووە
ئەگەر مامەڵەی حیجزی ئەلیکترۆنیت هەیە سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی مەکە
پاسپۆرتی سلێمانی داواکاری هەیە
سێ مەرجی ناو پاسپۆڕت گرفتی بۆ منداڵ و دوورە وڵاتان دروستکردووە
ئەگەرنا ئاگادار نابن لە تەواو بوونی پاسپۆرتەکەتان