پابەند نەبوون

شەوی رابردوو لە هەولێر 45 تاقیگە داخراون

964+

ژووری هەواڵ

شەوی رابردوو لیژنەکانی تەندروستی هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی گەڕانیان بەناو شاردا ئەنجامداوە و ژمارەیەکی زۆر لە تاقیگەی پزیشکییان دۆزیوەتەوە کە پابەندی رێنماییەکان نەبوون و دایانخستوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوی تەندروستی هەولێرە، شەوی رابردوو 45 تاقیگە بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی داخراون و پێبژاردنیان بۆکراوە.

لە هەڵمەتی گەڕانەکەدا، لیژنە و تیمەکان دەستیانگرتووە بەسەر بڕێک دەرمانی ماوەبەسەرچوودا، تەندروستی هەولێر وا دەڵێت.

“بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لەڕێگەی گشت بەشەکان بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو شوێنانە دەکات بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی کارکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی لە نەخۆشخانە و تاقیگەو گشت سەنتەرەکان”، بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی تەندروستی هەولێر.

تاقیگە بێ مۆڵەتەکان بچن بۆ تەندروستی کۆیە

تاقیگە بێ مۆڵەتەکان بچن بۆ تەندروستی کۆیە