لەگەڵیان کۆبوویەوە

کونسوڵێکی ئەمریکا بۆ وەزارەتی کارەبا: لەگەڵ عێراق رێککەوتن واژۆ بکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆنسوڵی ئابووری کونسوڵخانەی ئەمریکا، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و رایگەیاند، “بەباشی دەزانن هەرێمی کوردستان لە کەرتی کارەبا، لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتنی درێژخایەن واژۆ بکەن”.

ئەمڕۆ، دووشەممە 15.7.2024، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ، ئەلێکس بێلا كونسوڵى ئابووری کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبوەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا، “باسیان لە بارودۆخی کەرتی کارەبا و غازی سروشتی هەرێمی کوردستان کردووە، وە كونسوڵى ئابووری ئه‌مريكا، پرسی نەوت و غازی سروشتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی بە پرسێکی گرنگ زانیوە”.

لە راگەیەندراوەکە باسلەوەکراوە، “کونسوڵی ئابووری کونسوڵخانەی ئەمریکا بەباشی زانیوە، هەرێمی کوردستان لە کەرتی کارەبا لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتنی درێژخایەن واژۆ بکەن و هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ چارەسەرکردن و پەرەپێدانی کەرتی کارەبا و وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی کارەبا بکرێت”.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، “لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەرانی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا، گواستنەوەی وزە و دابەشکردن و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان ئامادەبوون”.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی کارەبا لە ساڵی 2023، بە تێکڕا ئاستی بەرهەمی کارەبا گەیشتووە بە سێ هەزار و 486 مێگاوات، بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی شوباتدا بووە و گەیشتووە بە بڕی سێ هەزار و 896 مێگاوات و کەمترین ئاستیش لە مانگی تشرینی دووەمدا بەرهەمهێنراوەو بڕەکەی بریتی بووە لە سێ هەزار و 45 مێگاوات.

بەرهەمی وزەی کارەبای هەرێمی کوردستان لە 2023 دا بڕی 782 مێگاواتی بە رێژەی 22% هەناردەی عێراق کراوەو بڕی دوو هەزار و 704 مێگاواتیشی بە ڕێژەی 78% خراوەتە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستانەوە.

هۆشدارى دەدرێت لە بڕینى کارەباى ماڵان ئەگەر قەرزى کەڵە...

هۆشدارى دەدرێت لە بڕینى کارەباى ماڵان ئەگەر قەرزى کەڵەکەبوو نەدەن