داوای لە عێراق کردووە
ئێران داوای رادەستکردنی 120 ئەندام و سەرکردەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات
964+
ژووری هەواڵ
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لیستێک ناوی “داواکراوی” پێشکەش بە عێراق کردووە کە لە 120 ئەندام و سەرکردەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوون و داوای رادەستکردنیان دەکات.
کازم غەریب، بریکارى دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بۆ کاروبارى نێودەوڵەتی رایگەیاند، داوای رادەستکردنی 120 کەسیان لە عێراق کردووە “بەمەبەستی دادگاییکردنیان” کە وەکو خۆی دەڵێت، “داواکراون” و ئەندام و سەرکردەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
راشیگەیاندووە، “ئەو 120 کەسە لەسەر گەلی کورد خۆیان هەژمار کردووە، دوای رادەستکردنەوە و دادگاییان دەکەین”.
بریکارى دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەشڵێت، دادگاییکردنی ئەو داواکراوانە دواکەوتووە و وادەیەکی نوێ دەستنیشانکراوە بۆ دادگاییکردنیان، هەفتەی رابردووش دانیشتنی ژمارە 15ـی کەیسی ئەو داواکراوانە بەڕێوەچووە.
بریکارى دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بۆ کاروبارى نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەیەکی دادوەریی هاوبەش پێکدەهێنن بۆ مامەڵەکردن و ئاڵۆگۆڕ پێکردنی داواکراون.