بازاری سپی لە هەولێر وێنە: پارێزگای هەولێر
بەمزووانە تەواو دەبێت
کارەکانى پڕۆژەی دروستکردنى بازاڕى سپى بەردەوامە
+964
ژێوار خدر
ئەمڕۆ هەینی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، کارکردن لە پڕۆژەی بازاڕی سپی بەردەوامە و کارەکانی پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە.
لە 26.4.2022 دەستکرا بە درووستکردنی بازاری سپی کە شوێنگرەوەی بازاڕی سیمە ، دەکەوێتە سەر شەقامی 120 مەترى لە شاری هەولێر، لەسەر رووبەری 60 هەزار مەتر دووجا بە نەخشە و دیزاینێکی هاوچەرخ دروست دەکرێت، گوژمهى تەرخانکراو بۆی 14 ملیار و 412 ملیۆن و 731 هەزار و 544 دینارە.
بازاڕەکە، لە نزیکەی 700 دوکان، چێشتخانە، پارك، پاركی وەستاندنی ئۆتۆمبێل و چایخانە پێکهاتووە.
بازاڕی سیم بەرەبەیانی رۆژی 24.7.2020 لە گەڕەكی كوردستانی شاری هەولێر، بەهۆی ئاگركەوتنەوە سووتا و زیاتر لە 200 دوكان زەرەرمەند بوون.
بازاڕی قەیسەری
یەکێکە لە چایخانە کۆنەکانی پایتەخت
رێکخراوێکی هۆلەندی پاسکیلێک بەدیاری دەبەخشێتە چایخانەی مام خەلیل
"كارەكەیان پێوانەیی بوو"
ئهندازیارانی نۆژهنكردنهوهی بازاڕی قهیسهریی ههولێر خەڵاتكران
"بە دوکانان ناچێ"
بچووکترین دوکانی قەیسەری هەولێر بەرگدوورییە
بازاڕی هەولێر