ئەرکی چییە؟

وەزارەتی داد هۆبەیەک بۆ تۆمارکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکاتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

بە واژۆی وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە کردنەوەی هۆبەی تۆماری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە.

بڕیارەکە هەریەک لە پارێزگاکانی (هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران، زاخۆ، راپەڕین و گەرمیان) دەگرێتەوە، ئەوەش  بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرجەم پرۆژە نیشتەجێکانی وەبەرهێنان.

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.7.2024 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “بەپێی بەیانی ژمارە (6)ی ساڵی (2024) ی وەزارەتی داد بە ژمارە ( 20/3253) لە (9.7.2024) و پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران – ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان ژمارە (632) لە (3.3.2024) و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی بەپێی مادەی ( 9) لە یاسای وەزارەتی داد ژمارە (13)ی ساڵی (2007) و لەبەربەرژەوەندی گشتی، ئەم بڕیارە لەلایەن وەزیری دادەوە واژۆ کراوە”.

ئەرکی هۆبەکە چی دەبێت؟

بە گوێرەی هەمان راگەیەندراو بێت، کە وەزارەتی داد وێنەیەکی بۆ 964 ناردووە، “بەپێی بەیانەکە، هۆبەکە لێپرسراو دەبێت، وە لێپرسراو و فەرمانبەرانی ئەو هۆبانە تەواو تەرخان دەکرێن (تفرغ) دەبن بۆ تۆمارکردنی کاروبارەکانی (یەک بوون و جیاکردنەوەی) سەرجەم پرۆژەکانی نیشتەجێبوون”.

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە روونی ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەم بابەتە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت و لەرۆژنامەی فەرمی «وەقایعی کوردستان» بڵاودەکرێتەوە”.

وەزارەتی داد خولی جێبەجێكاری دادیی دەکاتەوە

وەزارەتی داد خولی جێبەجێكاری دادیی دەکاتەوە