بە چی گەورەیان دەکات؟
پیاوێک باوکایەتی و دایکایەتی بۆ هەشت ئاسک دەکات
+964
پەری ساڵح
باوکێک لە هەولێر لەگەڵ منداڵەکانی هەشت ئاسک بەخێودەکەن و پێکەوە یاری و غارغارێن دەکەن و دەشڵێت، بێ ئاسکەکانم ناژیم و لە منداڵییەوە بە شیر گەورەم کردوون.
محەمەد نوری، کە خاوەنی ئەو هەشت ئاسکەیە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، تەمەنیان چەند رۆژێک بوو کە کڕیوومن، بە شیری بزن گەورەم کردن و سەرەتا زۆر زەحمەت بوو، بەڵام دوایی راهاتین لەگەڵیان و ئێستا بە بۆن و دەنگ من و هاوسەر و منداڵەکانم دەناسنەوە و ناچنە لای بێگانە، چای شیرین و پسکویت و گوڵەبەرۆژەش دەخۆن”
محەمەد لە بەردەم ماڵەکەیدا باخچەیەکی تایبەتی بۆ کردوونەتەوە و پلانیشی هەیە لە داهاتوودا ژمارەیان زیاتر بکات، جار جاریش خەڵکی بە تایبەت سەردانی دەکەن تا وێنەیان لەگەڵ بگرن و لە نزیکەوە بیانبینن.