“ سەرجەمیان دەنگخۆشن “
کۆمەڵەی قورئانخوێنان 130 ئەندامی تایبەت بە پرسە و بۆنە ئاینییەکان هەیە
964+
شۆڕش هەرکی— هەولێر
لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆری قورئانخوێنی ژن و پیاو هەن، لە پرسە و بۆنە ئاینییەکاندا قورئان دەخوێنن، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ یەک رۆژی پرسه نرخی 75 هەزار دیناری بۆ قورئانخوێنهكان دیاریكردووه.
کاوە شاکر، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی قورئانخوێنان بە964ـی وت، سەرجەم ئەو كهسانەی لە کۆمەڵەکەی ئەوان دەنگخۆشن، چونکە بە فلتەردا تێدەپەڕن و 130 ئەندامیشیان هەیە.
وتیشی “خەڵکی دیکەش هەن دەچنە پرسهكان قورئان دەخوێنن و ئەندامی ئێمە نین”.
رەفیق عەزیز، قورئانخوێنێکی شاری هەولێرە بە964ـی وت، زیاتر له 30 ساڵە قورئان دەخوێنێت و لەلایهن خەڵکەوە پەیوەندییان پێوەدەکرێت بۆ قورئانخوێندن له پرسهكاندا و نرخەکەش لەلایهن ئەوقافەوە دیاریکراوە.
رەوەند سوورچی، قورئانخوێنێکی دیكهیه و گەنجە، ئەو دهڵێت “دەنگخۆشی لە خوێندنەوە هۆکاری سەرەکییە بۆ هاتنی موسڵمانان بۆ مزگەوت و گوێگرتن لە ناو پرسەکان، پێویستە رێگەنەدرێت ئەوانەی دەنگیان خۆش نییە، قورئان لە بۆنەکاندا بخوێنن”.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن
وەزارەتی ئەوقاف
"ئەنفال"ی بۆ "پێکەوەژیان" گۆڕی
وەزارەتی ئەقافی سوریا وایزانی رادیۆیە و لە بەیاننامەکەی پێشووی پەشیمان بووە
"ئەوەی ئەوقافی سوریا کردی پەڵەیەکی رەشە"
ئەم هەینییە لە مزگەوتەکانی کوردستان باسی دەستدرێژییەکانی سەر رۆژئاوا دەکرێت
"هەزەلییە و شەرعییەتدانە بە ستەم و زۆرداری"
یەکەم کاردانەوە لەبارەی گشتاندنەکەی وەزارەتی ئەوقافی سوریا کە هێرشی سەر رۆژئاوای کوردستان بە فتوحاتەکان ناودەبات
ئاوات حوسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەكان