بووه خاوه‌ن (نێتوۆڕك)یش
شارهوانيى هه‌ڵه‌بجه تا سێ ساڵى دیكه خه‌مى به‌خێوكردنى باخچه‌كانى نه‌ما
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شارهوانيى هه‌ڵه‌بجه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵى دیكه خه‌می خزمه‌تكردنى باخچه و بلواره‌كانى نه‌ما، چونكه ره‌زامه‌ندى وه‌رگرت بۆ ته‌رخانكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه پێویستییهتى بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ خزمه‌تى باخچه‌كانى پێبكات.
له سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه زیاتر له 70 باخچه و بلوار هه‌ن و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ئه‌م پارێزگایه‌وه چاودێرى و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرێت.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شارهوانيى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، بڕى یەک ملیار و 493 ملیۆن و 745 هەزار و 12 دیناریان بۆ بەڕێوەبردن و خزمەتکردن و چاکسازی باخچەکان بۆ دابین كراوه.
بڕه پاره‌كه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵه له رێكه‌وتى 1.7.2024 تا 1.7.2027.
وتیشی “له رێگه‌ى ته‌ندره‌وه كۆمپانیاكان راده‌سپێرن بۆ ئه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌م سێ ساڵه كارى خزمه‌تكردنى باخچه‌كانیان بكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ره‌زامه‌ندیان وه‌رگرتووه سيستمى نێتوۆڕك له سه‌رۆكایه‌تيى شاره‌وانى دابندرێت بۆ ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ كاره ئیدارییه‌كانیان به وه‌زاره‌تى شارەوانى و گه‌شتوگوزار ببه‌سترێته‌وه.
ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ى بۆ سیستمه نێتوۆڕكهكه دابینكراوه، بریتییه له بڕى 94 ملیۆن و 743 هەزار دینار.
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه
"شۆفێرى به‌رامبه‌رى سه‌رپێچی كردووه"
لەروداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک له زاخۆ گیانی لەدەستدا
ئێران ئەمشەو گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت
سبەی ساڵڕۆژی هێرشەکەی چەکدارانی حەماسە بۆ سەر ئیسرائیل
"بەرزترین ئاماری رۆژانەیە لەمساڵدا"
لە رۆژێکدا زیاتر لە 970 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە
دووسبه‌ى دابه‌ش ده‌كرێت